به‌ڤیدیۆ... نۆكیا نوێترین به‌رهه‌می ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌

نرخی مۆبایله‌كه‌ نزیكه‌ی 100 دۆلار ده‌بێت

كۆمپانیای نۆكیا بۆ به‌رهه‌م هێنانی مۆبایل، جارێكی دیكه‌ به‌رهه‌مه‌كانی ده‌خاته‌وه‌ بازاڕ و ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌ ناو پێشبڕكێی فرۆشتنی مۆبایل.

نۆكیا له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی مۆبایل به‌ جیهاندا، پڕفرۆشترین كۆمپانیای بواری مۆبایل بوو، به‌ڵام كۆمپانیاكانی وه‌ك ئه‌پڵ و سامسۆنگ و چه‌ند كۆمپانیاییه‌كی دیكه‌، توانیان پێشكه‌وتنی زیاتر به‌دی بهێنن و شوێن به‌و كۆمپانیا فینله‌ندییه‌ چۆڵ بكه‌ن.

نۆكیا 2720، ئه‌و جۆره‌ مۆبایله‌یه‌ كه‌ گۆڕانكاری تێدا كراوه‌ و ئینته‌رنێتی 4جی و به‌رنامه‌ سه‌رده‌مییه‌كانی وه‌ك واتس ئه‌پ، فه‌یسبووك و یوتیوب تیایدا كار ده‌كات.

نرخی مۆبایله‌كه‌ نزیكه‌ی 100 دۆلار ده‌بێت و له‌م مانگه‌ ده‌خرێته‌ بازاڕه‌وه‌، سیستمی وای فای له‌سه‌ری كار ده‌كات و دیزاینه‌كه‌ی گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌..

 سه‌رچاوه‌/ كوردستان 24

كوردستان تیڤی/ كامران