سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی عێراق: عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستی له‌كار نه‌كێشاوه‌ته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه به ماڵپه‌ری رووسیا ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه: عادل عه‌بدولمه‌هدی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به سه‌رۆك كۆماری عێراق نه‌كردووه‌و ههربیریشی لێ نه‌كردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كه‌ن دووره له‌راستییه‌وه‌و ئه‌م جۆرانه هه‌واڵانه‌ش بۆ تێكدانی دیمه‌نی سیاسی عێراقه.
گوتیشی: سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌به‌غدا نییه‌و چۆن عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات.
شایانی باسه هه‌ندێك له‌ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان بڵاویان كردۆته‌وه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به سه‌رۆك كۆماری عێراق كردووه‌و كوتله سیاسییه‌كانیشی له‌وباره‌یه‌وه ئاگادار كردۆته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار