به‌ ڤیدیۆ.. ئافرتێكی 74 ساڵان بووه‌ دایكی دووانه‌یه‌ك

ساڵانێكه‌ سه‌رقاڵی دانانی منداڵی بلوورین

له‌ ویلایه‌تی ئاندرا پرادێشی هیندستان، ژنێكی ته‌مه‌ن 73 ساڵان دوو منداڵی به‌ بلووری بوو.

به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی بی بی سی، ماگایاما یاراماتی 73 ساڵان و هاوسه‌ره‌كه‌ی سیتاراما رجاراۆ-ی 78 ساڵان، ساڵانێكه‌ سه‌رقاڵی دانانی منداڵی بلوورین. دوواینجاریش ماگایاما  له‌ژێر چاودێری د. ئوما سانكار ئه‌نجامیاندا و، پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر بۆ ماوه‌ی دوو مانگ و دانانی بلوری دووگیان بووه‌ و، دوێنێ به‌ نه‌شته‌رگه‌ری دووانه‌یه‌كی بووه‌.

د. سانكار باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ره‌وشی دایك و منداڵه‌كان باشه‌، باسی له‌وه‌یش كرد كه‌ پاش له‌دایكبوونی منداڵه‌كان راجاراۆ-ی باوك‌ دووچاری شه‌له‌ل بووه‌ و له‌ژێر چاره‌سه‌ردایه‌.

كوردستان تیڤی/ كامران 

ktv