رۆبێرت مۆگابی، کۆچی دواییکرد

رۆبێرت مۆگابی، سەرۆکی پێشووی زیمبابۆی بوو

رۆبێرت مۆگابی، سەرۆکی پێشووی زیمبابۆی بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 95 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

مۆگابی لە دوای سێ دەیە لە سەرۆکایەتیکردنی وڵاتەکەی، لە ساڵی 2017 بەهۆی کودەتایەکی سەربازییەوە لە دەسەڵات دوورخرایەوە. لە نیسانی ئەمساڵیشەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سینگاپور خەوێندرابوو.

مۆگابی یەکەمین سەرۆکی هەڵبژاێردرای زیمبابۆی بوو لە دوای راگەیاندنی سەربەخۆیی لەو وڵاتە، لە ساڵی 1980 وەک سەرۆکوەزیرانی زیمبابۆی هەڵبژێردرا، دواتر هەرخۆی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەڵوەشاندەوە و لەساڵی 1987ـەوە بووە سەرۆکی زیمبابۆی.