له‌ گوندێك ده‌وامم ئه‌كرد مامۆستا بووم

ئه‌بێ تایبه‌تمه‌ندی مامۆستایت تێدابێ

حه‌وت مامۆستای كچ بووین ،ته‌نها 25 قوتابیمان هه‌بوو ،هه‌ر 7 مان پێكه‌وه‌له‌ داخلی گوند ئه‌ماینه‌وه‌ شه‌وان تابه‌یانی قسه‌وباسی خۆشمان ئه‌كرد شه‌وان دره‌نگ ئه‌خه‌وتین .

به‌یانیان نه‌ تاقه‌تمان هه‌بوو خۆمان بگۆڕین ، وه‌ نه‌ به‌ پێویستیشمان ئه‌زانی بۆ قوتابخانه‌ی گوند خۆمان جوانبكه‌ین..

بۆیه‌ به‌یانیان له‌چكێكمان ئه‌یا به‌سه‌رمانداو ،به‌ مه‌كسی و جلی ماڵه‌وه‌ ئه‌چوینه‌ ده‌وام ، نه‌ میكاجمان ئه‌كرد.نه‌ هیچ وه‌ هه‌ربه‌ ، نه‌علی ماڵه‌وه‌ ئه‌چوینه‌ پۆل.

ڕۆژێكیان له‌پڕ مشریف هات ووتی: به‌جدی ئێوه‌ مامۆستان یان خانمی ماڵه‌وه‌؟

ئێوه‌ بۆ مه‌ڕدۆشین هاتوون.یان وانه‌ وتتنه‌وه‌؟

وه‌لحاسڵ ئه‌مری فه‌سڵی بۆ هه‌ر 7 مان ده‌ركرد

به‌هه‌زار تكاو پاڕانه‌وه‌ ئه‌مره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌..

7 ساڵ پێش ئێستا ئه‌مه‌ به‌سه‌رهاتی  ئه‌وهاوڕێ مامۆستایانه‌م بوو

مه‌به‌ستم له‌ گرنگ و به‌های مامۆستایه‌ له‌لای قوتابی

چ مامۆستای پیاو یان ئافره‌ت چ له‌ ناوشار بی یان له‌ لادێ پێویسته‌ ڕێك پۆش و جوان ده‌ركه‌وی بۆ ئه‌وه‌ی كاتێ  قوتابی بتبینیت بێتاقه‌ت نه‌بێ ، له‌ هه‌مان كاتدا میانڕه‌و به‌ له‌ پۆشین و خۆرازاندنه‌وه‌  ، له‌گوندبیت یان شار ئه‌بێ تایبه‌تمه‌ندی مامۆستایت تێدابێ.

ئا / ئیسماعیل حه‌یده‌رقاره‌مان

كوردستان تیڤی/ كامران