بنكه‌یه‌كی نهێنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئاشكرا كرا

زیاتر له‌ 15 ملیۆن دۆلار بۆ پێداویستییه‌كانی بنكه‌كه‌ ته‌رخان كراوه‌

رۆژنامه‌نووسانی ئه‌ستۆنیا ده‌ڵێن یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تی نهێنی سه‌ر به‌ سوپای ئه‌مریكا له‌ شاری تابا جێگیركراون.

به‌گوێره‌ی پێگه‌ی . Err.ee رۆژنامه‌نووسانی ئه‌ستۆنی له‌ رۆژنامه‌ی شاهد عه‌یان نووسیویانه‌ كه‌ ئه‌وان توانیویانه‌ چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ئاشكرا بكه‌ن كه‌ زانیاری له‌باره‌ی ته‌رخانكردنی بری 15،7 ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌ستۆنیا ته‌رخان كراوه‌ كه‌ پێداویستییه‌كانی ئه‌و بنكه‌ سه‌ربازییه‌ نهێنییه‌ دابین بكه‌ن.

رۆژنامه‌ نووسه‌ ئه‌ستۆنییه‌كان له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگدا گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان كردووه‌ تا گه‌یشتوونه‌ته‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌، به‌ڵام مافی ئه‌وه‌یان نییه‌ ته‌واوی زانیارییه‌كانی نێو بنكه‌كه‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ كیفن سترینگر ئه‌فسه‌ر به‌ پله‌ی عه‌قید له‌هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكا و گه‌وره‌ ئه‌فسه‌ر له‌هێزه‌ تایبه‌تییه‌كانی ئه‌وروپا ده‌ڵێت: ئێمه‌ له‌ساڵی 2014 ه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام لێره‌ین، هه‌ندێك جاریش وا ده‌خوازێت چالاكییه‌كانمان فروانتر بكه‌ین.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سپۆتنیك