به‌ڤیدیۆ ... ئافره‌تێك ده‌ستگیركرا كه‌ وێنه‌ی رووتی پیاوانی گرتووه‌

ئافره‌ته‌كه‌: لەگەڵ حەوت کەس پەیوەندیم ھەبووە و وێنەی رووتی پیاوەکانم گرتووە


ھێمن سلێمان وتەبێژی  به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی دھۆک لەهه‌ژماری تایبه‌ت به‌ خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک دانپێدانانی ژن و پیاوێکی بڵاوکردوەته‌وە کە ئافره‌ته‌كه‌ بە ھاوکاریی پیاوێک وێنە و ڤیدیۆی رووتی پیاوانی گرتووە و دواتر ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی لێ کردوون.

 له‌گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌دا کاتێک ژنەکەی‌ ناسی رێککەوتوون لەسەر ئەوەی کاری (نەشیاو) لەگەڵ چەند پیاوێک بکات و، دواتر وێنە و ڤیدیۆی پیاوەکان بە رووتی بۆ ئەو ژنە رەوانە بکات.

تۆمەتبارەکە  راشیده‌گه‌ێنێت ،  کاتێک وێنە و ڤیدیۆی رووتی پیاوەکانی‌ بەدەست گەیشتووە، تەلەفۆنی‌ بۆ پیاوەکان کردووە و ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی‌ لێ کردوون ئەگەر پارەی بۆ نەنێرن.

 ئافره‌ته‌كه‌ش رایده‌گه‌ێنێت ،  لەگەڵ حەوت کەس پەیوەندیی ھەبووە و وێنەی رووتی پیاوەکانی گرتووە و دواتر ناردوویەتی بۆ ھاوڕێکەی.

 هێمن سلێمان وته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی دهۆك ده‌شڵێت ،  ئەوئافره‌ته‌ دەستگیرکراوە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و لەگەڵ ھاوڕێیەکی پیاوی، دوێنێ لەلایەن پۆلیسی دھۆکەوە دەستگیرکراون.

كیلیك له‌م لینكه‌دا بكه‌ن له‌دانپێدانانى پیاو ئافره‌ته‌كه‌: 

https://www.facebook.com/duhokpolice/videos/2355649611340281/

 

 


شوان عه‌زیز