به‌غدا 60 ملیار دیناری پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی بۆ هه‌رێمی كوردستان نارد

ته‌واوی پاره‌ی گه‌نمی ئه‌مساڵ كه‌ راده‌ستكراوه‌ ده‌درێته‌ جووتیاران

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی ڕایگه‌یاند: حكومه‌تی عێراق بڕی 60 ملیار دیناری پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆكی ناردووه‌ كه‌ بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك بڕی 20 ملیار دیناره‌ و له‌چه‌ند رۆژی داهاتووشدا ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی. 

نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌ڕێوبه‌ری دیوانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: دڵنیایی ده‌ده‌ینه‌ جووتیاران ته‌واوی پاره‌ی گه‌نمی ئه‌مساڵ كه‌ راده‌ستكراوه‌ ده‌درێته‌ جووتیاران .