به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵی گه‌وره‌و بچووك له‌ نێو كۆمه‌ڵگای كاو قه‌ده‌غه‌كرا

له‌به‌رچاوگرتنی ژینگه‌ زۆربوونی بۆنێكی ناخوش


به‌ بڕیارێكی شاره‌وانی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵی گه‌وره‌و بچووك له‌ نێو كۆمه‌ڵگای كاو قه‌ده‌غه‌كرا.

له‌دوای به‌دواداچوونێكی كوردستان تیڤی له‌ شارۆچكه‌ی قوشته‌په‌ سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر، له‌به‌رچاوگرتنی ژینگه‌ زۆربوونی بۆنێكی ناخوش، به‌بڕیارێكی شاره‌وانی، به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵی گه‌وره‌و بچووك له‌ نێو كۆمه‌ڵگای كاو قه‌ده‌غه‌كرا.

ئه‌مه‌ش بوو نیگه‌رانی دانیشتوانه‌كه‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ به‌ بڕیاری به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قوشته‌په‌ و شاره‌وانی و زێره‌ڤانی و پۆلیس سه‌رجه‌م خێوه‌ته‌كان كه‌ ئاژه‌ڵه‌كانی لێ به‌خێوده‌كران له‌م شوێنه لادران.

پ: كارزان كاكل