زیاتر له‌ 7 ملیۆن منداڵی په‌نابه‌ر له‌ جیهاندا له‌ خوێندن بێبه‌شن

كۆمیسیۆنی ئاواره‌كان داوا ده‌كات هه‌لی خوێندن بۆ منداڵی ئاواره‌ ده‌سته‌به‌ر بكرێت

كۆمیسیۆنی ئاواره‌كانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ نوێترین راپۆرتیدا رایگه‌یاند، له‌ جیهاندا 7 ملیۆن و 100 هه‌زار منداڵى ئاواره‌ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه‌ ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن، له‌ مافی خوێندن بێبه‌ش كراون.

له‌ راپۆتی كۆمیسیۆنه‌كه‌دا هاتووه‌، پێشتر له‌ سه‌دا 63ی منداڵی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ قۆناغی سه‌ره‌تایی چووبوونه‌ به‌ر خوێندن، به‌ڵام ئه‌و رێژه‌یه‌ كه‌م بووه‌ته‌وه‌ بۆ له‌سه‌دا 24.

سه‌باره‌ت به‌ خوێندنی زانكۆش راپۆرتی كۆمیسیۆنه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌، ته‌نیا له‌ سه‌دا 3ی قوتابیانی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران مافی خوێندنیان له‌ زانكۆ بۆ ده‌سته‌به‌ر كراوه‌.

كۆمیسیۆنه‌كه‌ داوای له‌و وڵاتانه‌ كردووه‌، كه‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ریان له‌ خۆگرتووه‌، رێگه‌ بده‌ن، هه‌لی خوێندن بۆ منداڵی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.