ده‌میرتاش: هیوادارم وه‌رزی نوێی دادوه‌ری توركیا ببێته‌ هه‌وێنی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان

دادگای توركیا بڕیاری ئازادكردنی ده‌میرتاشی ده‌ركرد


له‌ وه‌رزی نوێی ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری توركیا، دادگای تاوانه‌ قورسه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ به‌ كۆی ده‌نگ بڕیاری ئازاد كردنی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ ده‌كرد.

دوای به‌دوای ئه‌م بڕیاره‌ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ رێگای پارێزه‌ره‌كانی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و رایگه‌یاند، هیوادارم وه‌رزی نوێی دادوه‌ری توركیا ببێته‌ هه‌وێنی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان.

دەمیرتاش گوتی: ئێستا لە گرتووخانەدام، هیوای بەخێر بۆ دادگایی دادپەروەرانە دەخوازم.

سەلاحەدین دەمیرتاش لە مانگی تشرینی دوورمی 2016ـەوە لەسەر چەند دۆسیەیەک زیندانی کرا.

پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ دووشه‌مه‌ 2ی ئه‌یلولی 2019، په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ توركیا رایگه‌یاند: دادگای باڵای توركیا بڕیاریدا سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ ئازاد بكرێت.