ململانێی چین و ئه‌مه‌ریكا نرخی نه‌وتی دابه‌زاند

به‌رده‌وامی ململانێكان نرخی نه‌وت زیاتر داده‌به‌زێنێت

نه‌وت و زێر ئه‌و دوو كاڵایان هه‌میشه‌ ململانی ولاته‌ زلهێزه‌كان و پیشه‌سازییه‌كان كاریگه‌ری گه‌وره‌یان له‌ سه‌ر به‌هاكه‌یان هه‌یه‌.. به‌ هۆی ئه‌و ململانێیه‌ گه‌وره‌ی ئێستا له‌ نیوان چین و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه‌ هه‌روه‌ها به‌هۆی دانانی ئه‌و رسومات و باجه‌ی كه‌ ئه‌مه‌ریكا خستویه‌تیه‌ سه‌ر چین و له‌ ئێستاشدا جێبه‌جێ ده‌كات نرخی نه‌وت ڕووی له‌ دابه‌زین كرد.. له‌ دواین مامه‌له‌كاندا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ په‌نجا و هه‌شت دۆلار و شه‌ش سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكیش سی و سێ سه‌نت دابه‌زی هه‌ر به‌رمیلێك به‌ په‌نجا و چوار دۆلار و حه‌فتا و حه‌وت سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.