ئه‌حمه‌د نه‌زیری نووسه‌ر له‌ سنه‌ كۆچی دوایی كرد

له‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا نه‌زیری گه‌وره‌ی ته‌وێڵه‌یه‌

ئه‌حمه‌د نه‌زیری نووسه‌ر و ڕووناكبیری ناوداری كوردی ئێرانی له‌ شاری سنه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای كوردستان كۆچی دوایی كرد.

ئه‌حمه‌د نه‌زیری له‌ ته‌مه‌نی 80 ساڵی به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ 31/8/2019 له‌ سنه‌ كۆچی دوایی كرد.

كۆچكردوو خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می به‌نرخ له‌ بواره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و مێژوییه و ده‌كرێت ئاماژه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر دیوانه‌كانی قانع و مه‌لا حه‌سه‌ن دزڵی و نووسینی كتێبی سوڵتانه‌كانی هه‌ورامان به‌ زمانه‌كانی كوردی و فارسی بكرێت.

مامۆستا نه‌زیری له‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا نه‌زیری گه‌وره‌ی ته‌وێڵه‌یه‌ كه‌ ساڵی 1958 ڕووی كردۆته‌ شاری سنه‌ و له‌وێ نیشته‌جێ بووه‌.

سه‌رچاوه‌/ جام كوردی

كوردستان تیڤی/ كامران