ئه‌مرۆ قۆناغى دوا گه‌ڕی یارییه‌كانى پاله‌وانێتى شه‌تره‌نجی لاوانى یانه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت

له‌هه‌ولێر


به‌چاودێری لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان ، به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى ناوه‌ندی شه‌تره‌نجی كوردستان ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 31 ى 8 ى 2019   كۆتا گه‌ڕی یارییه‌كانى پاله‌وانێتى شه‌تره‌نجی لاوانى یانه‌كانى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى كوڕان و كچان  له‌هۆڵی شه‌تره‌نجی یانه‌ى خانزاد به‌رێوه‌ده‌چێت 

كاتژمێر 3 ى پاش نیوه‌رۆ كۆتا گه‌ڕی پاله‌وانێتیه‌كه‌ له‌نێوان یاریزانانى به‌شداربوو له‌یانه‌كان دێته‌ ئه‌نجامدان 

كاتژمێر 6 ى ئێواره‌ش مه‌راسیمی كۆتایی پاله‌وانێتیه‌كه‌ كه‌ یاریزانانى پاله‌وان له‌پاله‌وانێتیه‌كه‌ له‌كوڕان و كچان له‌لایه‌ن به‌رپرسانى لێژنه‌ى ئۆلۆمپی و یه‌كێتى شه‌تره‌نجی خانزاد خه‌ڵات ده‌كرێن