ئه‌رتۆر فیشه‌ر پادشای داهێنانه‌كان

له‌رێگای پارچه‌ پلاستێكی بچووكه‌وه‌

ئه‌رتۆر فیشه‌ر یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین داهێنه‌ره‌كانی ئه‌ڵمانیا، له‌ساڵی 1958 ئارتۆر فیشه‌ر له‌رێگای پارچه‌ پلاستێكی بچووكه‌وه‌ داهێنانه‌ به‌ناوباونگه‌ی له‌ جیهان تۆماركرد، داهێنانه‌ بچووكه‌كه‌ی رووی كه‌رتی ئابووری به‌ شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ ڕه‌گه‌وه‌ گۆڕی و له‌زۆربه‌ی ماڵه‌كانی سه‌ر گۆی زه‌وی سوودی لێ وه‌رگیراوه‌.

ئه‌رتۆر فیشه‌ر داهێنه‌رو ئه‌ندازیاری ئه‌ڵمانی له‌  31-12ی ساڵی 1919 له‌فالداختالی له‌ئه‌ڵمانیا له‌دایك بووه‌و له‌ 27-1-2016 له‌هه‌مان شوێن كۆچی دوایی كردووه‌ و خاوه‌نی سێ منداڵه‌ به‌ناوه‌كانی كلاوس و مارگۆت و ویبه‌ر.

فیشه‌ر له‌ ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا قوتابخانه‌ی به‌جێهێشتووه‌و ده‌ستی به‌كاركردن كردووه‌و له‌ ئێستاشدا رۆژانه‌ 14ملیۆن جۆر له‌ فیشه‌كه‌ی ئه‌رتۆر له‌زۆربه‌ی شوێنه‌كانی جیهان دروست ده‌كرێت.

فیشه‌ر هیوای وابووه‌ ببێته‌ فڕۆكه‌وان له‌ سوپای ئه‌ڵمانیا، به‌ڵام كزی چاوی و كورتیی باڵاكه‌ی و نه‌بوونی بڕوانامه‌ی ناوه‌ندی بوونه‌ته‌ رێگر، به‌ڵام دواتر كۆڵی نه‌داوه‌و بۆته‌ میكانیكی له‌ هێزی ئاسمانی ئه‌ڵمانیا.

772266

 

فیشه‌ر له‌دوای مردنی 1100 داهێنانی له‌دوای خۆیدا جێهێشتووه‌ كه‌ زۆربه‌ی بواره‌كانی ژیان ده‌گرێته‌وه‌.

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی /رزگار

سه‌رچاوه‌ / ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ