كتێبی "تارماییه‌كانی داعش دوای روخانی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی " بڵاوكراییه‌وه‌

له‌ نووسینی وریا یونس

كتێبی "تارماییه‌كانی داعش دوای روخانی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی" له‌ نووسینی وریا یونس  به‌ڵاوكراییه‌وه‌.

ئه‌م په‌رتوكه‌ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌ دواداچوونێكی زانست سه‌ربازی ستراتیژییه‌ باس و خواستێكی هه‌ستیاره‌ له‌سه‌ر رێكخراوی داعش و ناوچه‌كه‌،هه‌ڵبه‌ته‌ گه‌لی كوردیش له‌ناو دڵی ناوچه‌و رووداوه‌كان دا نێچیریكی له‌به‌رچاوه‌ و سه‌ره‌كی ناوه‌وه‌ی كێشه‌كانه‌ ، هه‌میشه‌ خۆی قوربانی گه‌وره‌یه‌ ولایه‌كی ته‌ماشه‌كه‌ر نیه‌ وه‌ك هه‌ندێ كه‌س بۆی ده‌چوون.

نووسه‌ر له‌ كتێبی "تارماییه‌كانی داعش دوای روخانی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی " باس له‌چه‌ندین لایه‌نی گرنگی داعش ده‌كات وه‌كو (نه‌وكانی سه‌لقیه‌تی جیهادی له‌ قۆناغه‌ جیاوازییه‌كاندا ، جه‌گاوه‌ر بیانیه‌كان ، سه‌رتای دورست بوونی بزونته‌وه‌ی سه‌له‌فی جیهادی له‌ عێراق سه‌رهه‌ڵدان وده‌ركه‌وتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی (له‌ حوجره‌ی مزگه‌وته‌وه‌كانه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی به‌یعه‌ت) هه‌روه‌ها نووسه‌ر باس له‌ قۆناغی دوای نه‌مانی  خه‌لافه‌ت بۆ چه‌كدارنی داعش ، داعش له‌به‌رگێكی نوێ دا له‌گه‌ڵ چه‌ندین بابه‌تی گرنگ و هه‌ستیاری تر.

بیرو باوه‌ره‌ سه‌لفیه‌ جیهادیه‌كان ، ئه‌وانه‌ی له‌ پێناو گه‌رانه‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می پێشینه‌كان هه‌موو شتێ وێران ده‌كه‌ن ، هه‌ڵقوڵاوی زاده‌ی واقێكی دروستكراون به‌ هۆی كۆمه‌ڵێك ڕووداو كه‌ كاره‌كته‌ره‌ سه‌ركیه‌كانی جیهانی مۆدێرنه‌ ده‌یخوڵقێنن و ئارسته‌یان ده‌كات .

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا به‌هۆی فره‌یی بیرو بۆچوونه‌ و ڕووداوو  كێ به‌ڕكێ یه‌ خوێناویه‌كانی مێژووی جیهانی ئیسلامی ، هه‌میشه‌ نه‌وه‌یه‌ك له‌ سه‌رده‌مێك دا ده‌رده‌كه‌وێ و ئاماده‌یه‌ قوربانی بدات بۆ هه‌ڵكردنی ئه‌م ئاڵایه‌ی (سه‌له‌فی جیهادیزم) به‌ جود گه‌رانه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تاكان، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌وه‌یه‌ به‌(هۆی تێك برژانه‌كانی سۆڤیه‌ت و ئه‌مریكا)  ماڵی یه‌كه‌می له‌ ئه‌فغانستانه‌وه‌  به‌سه‌ركردایه‌تی (عزام و بن لادن)وه‌ بونیاد نابێ ئه‌وا نه‌وه‌ی دووه‌م سێیه‌می ئه‌م رێبازه‌ له‌ عێراق به‌هۆی روخانی رژێمی سه‌دام و تاك ره‌وی شیعه‌و سه‌ركرده‌كانی به‌سه‌ركردایه‌تی زه‌رقاوی و ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رده‌دێنێت  له‌ پاشان چه‌ند رووداوێكی ته‌م مژاوی  پڕگوماندا هه‌ر له‌ گرتنی شاری موسڵ و دامه‌زراندنی خه‌لافه‌ت تاكو تێكشاندن و ئازد كردنه‌وه‌ی دوا مزڵگایان له‌ باغوز له‌ سوریا گوشتارگه‌یه‌كی خوێناوی ترسناكیان خوڵقاند.

نووسه‌ر ده‌ڵێت: ئایا له‌سه‌رده‌می پۆست – داعش  تارماییه‌كان ته‌نها وه‌همین باخود پاشماوه‌ی هه‌زراها چكدارن بڵاوبونه‌ته‌وه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا ، یاخود تارماییه‌كان هه‌مووی هه‌تیوی ئه‌و منداڵه‌ بێ باوكانه‌ن كه‌له‌ به‌رگی داعشێكی نوێ دا نه‌وه‌ی چواره‌می سه‌له‌فیه‌تی جیهادی پێك ده‌هێنن.

شایانی باسه‌ ئه‌م  كتێبه‌ی نووسه‌ر وریا یونس "تارماییه‌كانی داعش دوای روخانی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی " دووه‌م كتێب یه‌تی یه‌كه‌م كتێبی به‌ ناوی (ئه‌و ده‌ره‌به‌نده‌ی خۆری لێ ئاوا نه‌بوو) له‌ كۆتاییدا ده‌ست خۆشی له‌ نووسه‌ر به‌ هیوای به‌رده‌وامی.

كوردستان تیڤی- كامران