دامەزراندنی پارتێكی نوێ لە توركیا راگه‌یه‌نرا

لۆگۆكەی ئه‌م پارته‌ لە خۆرێک و دوو گوڵى گەنم کەشێوەى تەرازویەکیان وەرگرتووە پێكهاتووە

له‌ سه‌روبه‌ندی ناسه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی له‌ ناوخۆی توركیا و ئاڵۆزی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، پارتێكی نوێ له‌ توركیا دامه‌زرا و به‌ فه‌رمی ڕاگه‌یه‌ندرا. 

هه‌ریه‌ك له‌ ئەحمەد داودئۆغلۆ سەرۆك وەزیرانی پێشووتر و عەلی بابا جان سەرۆكی ئەكەپە و جێگری سەرۆك وەزیرانی پێشوی توركیا، به‌ فه‌رمی دامه‌زراندنی پارێتێكی نوێیان به‌ناوی "یا ئا په‌" پارتی ژیان و دادپه‌روه‌ری ڕاگه‌یاند.  

لۆگۆكەی ئه‌م پارته‌ پێكهاتووە لە خۆرێک و دوو گوڵى گەنم کەشێوەى تەرازویەکیان وەرگرتووە.

ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا و سەرۆكی پارتی دادو گەشەپێدان و وەزیری دەرەوەی توركیا بووە، هەروەها عەلی باباجان یەكێك لە  دامەزرێنەرانی ئەكەپە و لە ماوەی دوو خولی حكومەتی توركیادا جێگری سەرۆكوەزیران بووە.

باباجان بە ئەندازیاری ئابووریی توركیا ناوی دەركردووە و رۆژی 8/7/2019 لە نامەیەكدا كە بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی پارتەكەی ناردبوو، دەست لە كاركێشانەوەی خۆی لە ئەكەپە راگەیاند.