وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل: ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان له‌ سوریا سه‌ری ماره‌كه‌ی كرده‌ ئامانج

هێزێكی ئێرانیان له‌ باشووری دیمه‌شقی پایته‌خت كردۆته‌ ئامانج

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل رایده‌گه‌ێنێ، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌مدواییه‌ سه‌ری ماره‌كه‌ی له‌سوریا كرده‌ ئامانج و ددانه‌كانی هه‌ڵكیشا.

ئیسرائیل كاتس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كان-ی ئیسرائیل گوتی: ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان له‌ سوریا سه‌ری ماره‌كه‌ی كرده‌ ئامانج و ددانه‌كانی هه‌ڵكێشا، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئێران و قاسم سلیمانی، فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی پاسداران.

كاتس روونیشیكرده‌وه‌ كه‌له‌ماوه‌كانی رابردوودا ئۆپه‌راسیۆنی هاوشێوه‌ له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و لێره‌ جه‌نگێك له‌گه‌ڵ ئێران ده‌خوولێته‌وه‌ كه‌ راسته‌وخۆ له‌ سوریا كارده‌كات.

شایانی باسه‌ دوێنی شه‌ممه‌ سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند: فڕۆكه‌كانمان هێزێكی ئێرانیان له‌ باشووری دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا كردۆته‌ ئامانج.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سكای نیوز