پۆلیسی دهۆك: تەرمی هاوڵاتییەک له ماڵه‌كه‌ی خۆی دۆزرایەوە
25/8/2019 - 18:30
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی دهۆك دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی راگه‌یاند كه ماوه‌ی سێ رۆژێكه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا خۆی كوشتووه.
هێمن سلێمان بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دهۆک، بە په‌یامنێری کوردستان راگەیاند:، ئەمڕۆ یەك شەممە 25-8-2019 ئاگادار كراین لە بوونی تەرمی پیاوێكی تەمەن 78 ساڵان له ناوچه‌ی تاخی ماڵتاێ.
پۆلیسی دهۆك راشیگه‌یاندووه كه دوای لێكۆڵینه‌وه‌كردن، ده‌ركه‌وتووه كه پیاوه‌كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا خۆی كوشتووه و كه‌سیش پێی نه‌زانیووه.
جەختیشی كردۆتەوە، لەئێستاشدا پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەكە كردۆتەوە.