رۆژنامه‌یه‌كی بریتانی: ئیسرائیل جه‌نگێكی نهێنی له‌عێراق ده‌ست پێكردووه
25/8/2019 - 08:57
رۆژنامه‌ی تایمزی بریتانی رایگه‌یاند: ئیسرائیل جه‌نگێكی نهێنی له‌عێراق ده‌ست پێكردووه.
رۆژنامه‌كه له راپۆرتێكیدا ده‌ڵێت: به‌رپرسانی ئه‌مریكی ئاشكرایان كردووه كه ته‌ل ئه‌بیب كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی حه‌شدی شه‌عبی له‌عێراق كردۆته ئامانج، كه‌ئه‌مه‌ش بارودۆخی ئاسایشی عێراق ده‌شێوێنێ.
شایانی باسه سوپای ئیسرائیل ره‌تیكردۆته‌وه كه ده‌ستیان له‌و هێرشانه‌دا هه‌بێت كه كراوه‌ته سه‌ر عێراق، هاوكات بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه وڵاته‌كه‌ی له‌پشت ئه‌و هێرشانه‌وه‌یه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار