ڤیدیۆ.. لیڤەرپوڵ یاریی لوتکەى لە ئارسناڵ بردەوە

لەخولی ئینگلتەرا

له‌میانى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى گه‌ڕی سێیه‌م له‌خولی نایابی ئینگلیزی له‌وه‌رزی 2019 - 2020 دا ، شه‌وی رابردوو یانه‌ى لێڤه‌رپول توانى به‌سێ گۆل به‌رامبه‌ر  به‌گۆلێك سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئارسناڵ تۆمار بكات 


یارییه‌كه‌ له‌یاریگای لێڤه‌رپول به‌رێوه‌چوو ، له‌یاری لوتكه‌ى ئه‌م گه‌ڕه‌شدا لێڤه‌رپول سه‌ركه‌وتوانه‌ به‌براوه‌بوونى به‌سه‌ر ئارسناڵ توانى 3 خاڵی یارییه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنێت 

گۆله‌كانى لێڤه‌ر پول له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان  محەمەد سەڵاح  2 گۆل و ماتیپ  تۆمار كران ، تاکە گۆڵەکەى ئارسناڵیش لەلایەن لۆکاس تۆرێراوە تۆمارکرا.

بەم سه‌ركه‌وتنه‌ش  لیڤەرپوڵ کۆی خاڵەکانی بۆ 9 خاڵ بەرزکردەوەو لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە دەبینرێت و ئارسناڵیش بە 6 خاڵ مایەوە.