ئه‌مرۆ له‌ سلێمانی كۆڕی ناساندن و واژۆكردنی نوێترین كتێبی "دارا محه‌مه‌د" به‌ڕێوه‌ده‌چێت

به‌ ناونیشانی "فره‌یی جیهانبینییه‌كان و خوێندنه‌وه‌ فه‌لسه‌فییه‌-سیاسییه‌كان"
ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 24/08/2019 ، كۆڕی ناساندن و واژۆكردنی نوێترین كتێبی نوسه‌ر دارا محه‌مه‌د له‌ ده‌زگای رۆشنبیریی جه‌مال عیرفان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌زگاكه‌، كۆڕه‌كه‌ سه‌عات 5ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له‌ ده‌زگای رۆشنبیریی جه‌مال عیرفان بۆ نوێترین كتبێی نوسه‌ر دارا محه‌مه‌د له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كتێبه‌ نوێیه‌كه‌ی دارا محه‌مه‌د به‌ ناونیشانی "فره‌یی جیهانبینییه‌كان و خوێندنه‌وه‌ فه‌لسه‌فییه‌-سیاسییه‌كان"ه‌.
له‌ كتێبه‌كه‌دا نوسه‌ر ده‌ڵێت"ئه‌ركی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و بیری سیاسی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مانا قوڵه‌كانی پشت روداوه‌ سیاسییه‌ زانراو و ساناكن بدۆزێته‌وه‌و هه‌وڵی به‌ گرفتكردنی ئه‌م تێڕوانینه‌ ساده‌یه‌ بدات."
ده‌زگای رۆشنبیریی جه‌مال عیرفان ده‌كه‌وێته‌ شه‌قامی سالمی سلێمانی له‌به‌رامبه‌ر ماكسیمۆڵ.
سه‌رچاوه‌/ ئاوێنه‌

كوردستان تیڤی/ كامران