مووچه‌ى سه‌رجه‌م شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت

تا كۆتایی هه‌فته‌ سه‌رجه‌م شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان مووچه‌ وه‌رده‌گرن


سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، بره‌ پاره‌ى به‌غدا ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمی كوردستان كرا و مووچه‌ى مانگی 5 ى سه‌رجه‌م شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت 

 سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی رایگه‌یاند سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ 25 ى 8 ى 2019 ، مووچه‌ى هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى  خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سامانە سرووشتیەکان، ناوخۆ،   ئەوقاف، موچەی بەرگری و فریاکەوتن، پێشمەرگەی زێرەڤانی، دەزگای ئاسایش، ئەنجومەنی ئاسایش، لیوای 1 و لیوای 1ی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگاکانی نەوت، ڕەگەزنامە و پاسپۆرت دابەشدەکرێت.

سەرچاوەکەی  دارایی وتیشى بۆ رۆژى دووشه‌ممه‌ 26 ى 8 ى 2019 ، موچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى  شارەوانی و گەشت و گوزار، كشتوكاڵ، پلاندانان، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، كاره‌با  ، دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی  ،  دەستەی مافی مرۆڤ ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن، ده‌زگای گشتی کاروباری مین، ده‌سته‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ هه‌رێم، دابەشدەکرێت.

 بۆ رۆژى سێشه‌ممه‌  موچەی وەزارەتەکانی رۆشنبیری، پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و 3 سەرۆکایەتییەکەی هه‌رێم دابەشدەکرێت.


 راشیگه‌یاند  بۆ چوارشه‌ممه‌ 28 ى 8 ى 2019 مووچه‌ى  خانەنشینانی پێشمەرگە و  رۆژی پێنجشەممەش موچەی خانەنشینانی مەدەنی دابەشدەکرێت

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 22 ى 8 ى 2019 ،  عابد ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكی هه‌رێم له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان تی ڤی ڕایگه‌یاند پاره‌ی مانگانه‌ی ته‌واوكراوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایه‌ن بەغداوە گەیشتۆته ‌هه‌رێمی كوردستان .

 وتیشى  بڕی پاره‌كه‌ هه‌مان ئه‌و بڕه‌یه‌ كه‌ له‌ مانگه‌كانی پێشوودا به‌غدا ده‌ینارد.

ئاماده‌كردنى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز