محەمەدی حاجی مەحمود: گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک پەیوەندی بە رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا هەیە

به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركووك كه‌وته‌ ده‌ست حه‌شدی شه‌عبی


سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک ئاسان نییە، چونکە بەشەڕ دەرکراوین و بە دەست ماچکردن ناگەڕێینەوە.

محەمەد حاجی مەحمود سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێكی رایگەیاند: گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکان، پەیوەندی بە رێککەوتنی نیوان هەرێم و بەغداوە هەیە، بەڵام ئەو کارە ئاسان نییە.

سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان گوتیشی: ئومێد دەکەین چوار ساڵی ئایندە پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا ئارام بێت و لە ئێستاشدا کێشەکانیان بە ئاڕاستەی چارەسەرکردن دەچێت.

لەبارەی وادەی گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ كەركوك محەمەدی حاجی مەحمود وتی،ئێمە لەو ناوچانە بەشەڕ دەرکراوین و ناتوانین بە دەست ماچکردن بگەڕێینەوە، بۆیە  گەرانەوەی پێشمەرگە زەحمەتە.

16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 حەشدی شەعبی به‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی كوردی هێرشی كرده‌ سه‌ر كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان، لەو كاتەوە تا ئێستا ڕەوشی ئه‌منی ناوچە ناجێگیرە و ئێستا داعش كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجامدا ده‌دات، بۆیە داوا دەكرێ‌ پێشمەرگە بگەڕێتەوە و ئەو ناوچانە بپارێزێت.