لە ڕووداوێکی هاتۆچۆ ئافرەتێک گیانی لەدەستداو 3 کەسیش برینداربوون

هۆکاری ڕووداوەکە پێگیری نەکردنی شۆفێران بووە


له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر دهۆك 4 هاووڵاتی بوونه‌ قوربانی، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی هاتۆچۆی شێخان رایگه‌یاند: هۆکاری ڕووداوەکە پێگیری نەکردنی شۆفێران بووە بە ڕێنماییەکانی هاتۆچۆ.

لەسەر ڕێگای گشتی هەولێر - دهۆک و لە نزیک چوارڕێیانی کۆمەڵگەی مەهەتێ لە سنوری شێخان ڕووداوێکی هاتۆچۆ لە نێوان چوار ئۆتۆمبێڵ ڕوویدا بەو هۆیەوە ئافرەتێک گیانی لەدەستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

دڵشاد محمد بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی هاتۆچۆی شێخان بە کوردستان تیفی ڕاگەیاند ڕووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێڵ لە جۆری بیکاشۆ و پاسێکی گەشتیاری وڵاتی تورکیا و ئۆتۆمبێڵێکی بارهەڵگری بچووك بووە.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتۆچۆی شێخان گوتیشی هۆکاری ڕووداوەکە پێگیری نەکردنی شۆفێران بووە بە ڕێنماییەکانی هاتۆچۆ.

جێی ئاماژە یەکێک لەو سێ بریندارانە برینەکەی سەختە و گوسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی دهۆک و تەرمی ئافرەتەکەش ڕەوانەی پزیشکی داد لە دهۆک کراوە.