كه‌شناسی هه‌رێم: پله‌ى گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه‌

ره‌وشى كه‌ش و هه‌واو پله‌ى گه‌رمی 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرایه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشى كه‌ش و هه‌وا و پله‌ى گه‌رمی 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرده‌وه‌ 

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ،  ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌‌ 24ی 8 ى  2019 له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم ئاسمان ساماڵ‌ ده‌بێت ،  به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 42، سلێمانی 40، دهۆك 40، كه‌ركوك 44 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.


كه‌شناسی هه‌رێم ده‌شڵێت ، سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ 25 ى 8 ى 2019 ، ئاسمانى هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت   به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 43، سلێمانی 41، دهۆك 41، كه‌ركوك 45 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.


 راشیده‌گه‌ێنێت سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم ئاسمان ساماڵ‌ ده‌بێت و به‌راورد به‌ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ پله‌كانی‌ گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه‌.

1111

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز