ئه‌و كه‌سانه‌ سزا ده‌درێن ڕاوی ئاژەڵ و باڵندەی كێوی بكات

دەگاتە زیاتر لە 10 ملیۆن دینار


لەمەودوا سزای قورسی به‌سه‌ر ئەو كەسانە دەدرێت كە راوی ئاژەڵ و باڵندەی كێوی دەكەن لەهەرێمی کوردستان، بە جۆرێك سزاكەیان دەگاتە زیاتر لە 10 ملیۆن دیناری عێراقی و له‌مڕۆشه‌وه‌ سزاکە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان هاتووه‌،  بەفەرمی دەستەی ژینگەی هەرێم لیستێكی سزادانی ماددی دیاریکردووه‌ تایبەت بەو كەسانەی کە راوی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان دەکەن و لەمڕۆوه‌ بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنه‌وه‌ و ئاڕاستەی پۆلیسی دارستانی هەرێمی کوردستانیش کراوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: سزاکان بە جۆرێكە کە سزای راوكردنی پڵنگ و ورچ و جۆرەکانی و ئاسك و بزنی كێوی 10 ملیۆن دینارە، سزای راوكردنی كەو پێنج ملیۆن دینار، بەرازی كێوی 500 هەزار دینار و رێوی 300 هەزار دینار و راوكردنی سمۆرە 100 هەزار دینارە.