پردی جۆرج واشنتۆن له‌ ویلایه‌تی نیویۆركی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی بوونی بۆمبێك داخرا

هاتوچۆی لێ قه‌ده‌غه‌ كرا

پردی جۆرج واشنتۆن له‌ ویلایه‌تی نیویۆركی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی بوونی بۆمبێكی داندراوه‌، داخرا. 

بێڵ دی بلازیۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی ویلایه‌تی نیویۆركی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند: دوای ئاگاداركرانه‌وه‌ی هیزه‌كانی پۆلیس له‌ بوونی بۆمبێك له‌سه‌ر پردی جۆرج واشنتۆن له‌ ویلایه‌تی نیو یۆرك، پرده‌كه‌ داخرا و هاتوچۆی لێ قه‌ده‌غه‌ كرا. 

سه‌رۆكی شاره‌وانی ویلایه‌تی نیو یۆرك ڕاشیگه‌یاند كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر ئاگه‌داربوونه‌وه‌یان له‌ بوونی ئه‌و بۆمبه‌، توانیان بۆمبه‌كه‌ هه‌ڵبگرنه‌وه‌، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌ك هاتوچۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرده‌ په‌كی كه‌وت .