ئیسرائیل: لە عێراقیش بەرەنگاری ئێران دەبینەوە

بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئێران ده‌كات

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە نوێترین لێدوانیدا ئاشکرای کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران هەموو دەسەڵاتێکى داوەتە سووپا و تەنانەت لە عێراقیش بەرەنگاری ئێران دەبنەوە.

بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی 9ی وڵاتەکەی ڕاشکاوانە دانی بەوەدا نا کە وڵاتەکەی لە هەموو شوێنێکی ناوچەکە و بەتایبەت لە عێراق بەرەنگاری ئێران دەبێتەوە.
 
بنیامین نتانیاهۆ گوتی" ئێران کە لەناوبردنی ئیسرائیلی لەسەر ئاڵای خۆی هەڵکۆڵیوە، ئێمە لە زۆر بواردا لە هەمبەر وڵاتێک کە ئاواتی نابوودیمان بێت، دەوەستینەوە".

ئاماژەی بەوەش کردووە" من هەموو دەسەڵاتێکم داوەته‌ سووپای وڵاتەکەم تاکو بەرەنگاری ئێران ببێتەوە و بۆیان هەیە بۆ پووچەڵکردنەەی کردەوەکانی ئێران لە هەموو ناوچەیەک ئۆپراسیۆن ئەنجام بدەن.