به‌هۆی ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی ژنی به‌سه‌ر هێنا ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا

دوای 4 ڕۆژ مانه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

به‌ پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو ژنێكی خه‌ڵكی به‌خشی زه‌ڕین ئاوای دێهلۆڕان، ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و به‌و هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌پێی هه‌واڵیه‌كه‌ ئافره‌تێكی خه‌ڵكی به‌خشێ زه‌ڕین ئاوای سه‌ر به‌ شاری دێلۆڕان  به‌ هۆی خۆسووتاندنه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئیلام گیانی له‌ده‌ست دا.

ژنه‌كه‌ ناوی  “ماندانا حوسێنی” یه‌ و به‌ هۆی كێشه‌ له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی و كه‌ ویستوویه‌تی ژنێكی دیكه‌ بهێنێت خۆی سووتاندووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌مباره‌وه‌ به‌ په‌یامنێری هه‌نگاوی ڕاگه‌یاندووه‌ ماندانا دایكی چوار كوڕ بووه‌ و دوای 4 رۆژ مانه‌وه‌ له‌ نه‌ خۆشخانه‌ به‌هۆی  به‌رزبوونی ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌ی، گیانی له‌ده‌ست دا.