لە سلێمانی بە ئاوی زێراب سەوزە بەرهەم دەهێنرێت

لە بازاڕەكانی سلێمانی ساغی دەكاتەوە

لەناچەی كانی گۆمەی شاری سلێمانی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی سزای خاوەن باخێك دەدەن كە سەوزە بە ئاوی ئاوەرۆ بەرهەمدەهێنێت و لە بازاڕەكانی سلێمانی ساغی دەكاتەوە 


لیژنەی ژینگەی سەر بەلیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رێگری لە خاوەن باخێك دەكەن كە سەوزە بە ئاوی قورس "ئاوەڕۆ" لە نزیك شوێنی نیشتەجێبون بەرهەم دەهێنێت و جگەلەوەش بووەتە هۆی بێزاركردنی هاوڵاتیانی ناوچەكە

تابان محەمەد سەرۆكی لیژنەی ژینگەی سەر بەلیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لەسەر سكاڵای هاوڵاتیان بەدواداچونیان بۆ بونی باخێك كردووە لە گەڕەكی كانی گۆمەی شاری سلێمانی و پاش بەدواداچون دركەوت خاوەنی باخەكە بە ئاوەڕۆی گەڕەكەكە سەوزە بەرهەم دەهێنێت و لە بازاڕەكانی سلێمانی ساغی دەكاتەوە , لەگەڵ ئەوەشدا هۆكاربووە بۆ پیسكردنی ژینگەی ناوچەكە و بێزاركردنی هاوڵاتیان
  
سەرۆكی لیژنەی ژینگەی سەر بەلیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتیشی : خاوەنی باخەكە لەسەر پێچیەكەی ئاگاداركراوەتەوە و دەستیشگیراوە بەسەر ئەو كەرەستانەی كە بۆ ئاودانی سەوزەومیوەكە بەكاریهێناوە, ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بەهۆی سەرپێچیەكەیەوە خاوەنی باخەكە رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە و رێگەی پێنادرێت سەوزە بەو شێوازە بەرهەم بهێنێت.


شوان عه‌زیز