عه‌زیز وه‌یسی: خه‌ڵكی كوردستان هیوایه‌كی زۆری به حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا هه‌یه
21/8/2019 - 13:45
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا ئانگرێد كارینپاوه‌ر سه‌ردانی بنكه‌ی مه‌شق و ڕاهێنانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانى كرد.
عه‌زیز وه‌یسی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی ڕایگه‌یاند: هه‌رچه‌نده ئه‌ڵمانیا ئیمكانیهتهكانی مه‌شق پێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كه‌مكردۆته‌وه به‌ڵام مه‌شق كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیاوه .
هه‌روه‌ها عه‌زیز وه‌یسی هیوای خواست حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا هاریكارییه‌كانی له ڕووی مه‌شق و ڕاهێنانه‌وه به پێشمه‌رگه زیاتر بكات چونكه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان هیوایه‌كی زۆری به حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا هه‌یه .
- Log in to post comments