ترەمپ: له‌مه‌ودوا عێراق و ئه‌فغانستان ده‌بێت خۆیان رووبەرووی داعش ببنەوە

ترەمپ: رێکخراوە تیرۆرستییەکان لە عێراق و ئه‌فغانستان لاواز کراون

ئەمڕۆ چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند كە پێویستە هەریەكە لە عێراق و ئەفغانستان، خۆیان كێشەی هەڕەشەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش چارەسەر بكەن.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند" لەئێستا بەدواوە پێویستە عێراق و ئەفغانستان خۆیان رووبەرووی داعش ببنەوە.


بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی رۆژنامەنوسێکدا رایگەیاندوە" رێکخراوە تیرۆرستییەکان لە عێراق و ئه‌فغانستان لاواز کراون و لەئێستا بەدواوە ئەو دوو وڵاتە پێویستە خۆیان رووبەروی داعش ببنەوە.

ترەمپ  گوتیشی" پێویستە لەسەر وڵاتان قورسایی شەڕكردن لەگەڵ داعش لە ئەستۆی خۆیان بگرن.

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەگەر وڵاتانی ئەوروپی "ئەڵمانیا و فه‌ڕەنسا" ئامادەیی نیشان نەدەن لە وەرگرتنەوەی چەكدارە داعشەكانیان كە رەگەزنامەی ئەو وڵاتانەیان هەیە، ئەوا ناچار دەبین خۆمان بۆیان رەوانە بكەینەوە.