كه‌شناسی هه‌رێم: پله‌كانی‌ گه‌رما بەرز ده‌بنه‌وه‌

ڕه‌وشى كه‌ش و هه‌وا و پله‌ى گه‌رمی 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرایه‌وه‌


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان  ره‌وشى كه‌ش و هه‌وا و پله‌ى گه‌رمی 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاو كرده‌وه‌ 


به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 20 ى 8 ى 2019 ، ئاسمانى هه‌رێمی كوردستان ساماڵ ده‌بێت  به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌پارێزگاكانى هه‌رێم به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت له‌ هه‌ولێر 42، سلێمانی 42، دهۆك 41، كه‌ركوك 43 پله‌ی سیلزی ده‌بێت 


 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ 21ى 8 ى 2019  ئاسمانى هه‌رێمی كوردستان ساماڵ ده‌بێت ، به‌رزترین پله‌لاى گه‌رما له‌پارێزگاكانى هه‌رێمی كوردساتان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت 


هه‌ولێر  هه‌ولێر 43، سلێمانی 43، دهۆك 42، كه‌ركوك 41 پله‌ی  سلیزی ده‌بێت

 

1111

 

 

شوان عه‌زیز