نانەواخانە و سەمونخانەكان ئاگادار دەكرێنەوە

بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری گۆڕینی زەرفی نایلۆن بۆزەرفی كاغەز


قایمقامیەتی سلێمانی دوا مۆڵەت دەدات بە نانەواخانە و سەمونخانەكان بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری گۆڕینی زەرفی نایلۆن بۆزەرفی كاغەز.

گۆران قادر، سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، دواین ئاگاداركردنەوەیان داوەتە نانەواخانە و سەمونخانەكان بۆ بەكارهێنانی زەرفی كاغەز لەبری زەرفی نایلۆن، لەحاڵەتی جێبەجێنەكردنی بڕیارەكەشدا  سزا دەدرێن,  سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، زیاتر لە 850 نانەواخانە و سەمونخانە لەسنوری سلێمانی ئاگاداركراونەتەوە بۆ بەكارهێنانی كیسی كاغەز و لەم هەفتەیەدا كارگەی دروستكردنی كیسەكان سەردانی نانەواخانە و سەمونخانەكان دەكات، بۆ چۆنێتی بەرهەمهێنان و گەیاندنی زەرفە كاغەزەكان بەو شوێنانە

گۆران قادر ووتیشی : ئامانج بڕیاری بەكارهێنانی زەرفی كاغەز پاراستنی ژینگەو تەندروستی هاوڵاتیانە و لەپێناو پارێزگاری كردن لە بەرژەوەندی گشتی لە هەموو نانەوا و سەمونخانەكانی سلێمانی بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت .

شوان عه‌زیز