پهیامنێری كوردستان تیڤى رایگهیاند ئەمڕۆ دووشەممە 19ی 8 ى 2019، مامۆستا میقداد هونەرمەند و مامۆستای مهقامات و کەسایەتی دیاری شاری کەرکوک کۆچی دوایی کرد.
پەیامنێری کوردستان راشیگهیاند كه مامۆستا میقداد محەمەد بە هۆی نەخۆشیهوه کۆچی دوایی کرد
راشیدهگهێنێت ئەو هونەرمەندە یەکێک بوو لە هاوڕێکانی مامۆستا عەلی مەردان و دامەزرێنەری ناوەندی عەلی مەردان بۆ مەقامات بووە.
میقداد محەمەد عومەر ساڵی 1941 لە کەرکوک لەدایکبووە، ئامادەیی پیشەسازی تەواوکردووە ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ناوەندی عەلی مەردان بۆ مەقامات بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.