به‌ڤیدیۆ .. دانپێدانانی 2 تۆمەتبار بڵاوكرایه‌وه‌

هەر 2 تۆمەتبار بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر بوون

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌تیمه‌كانى بنكەی پۆلیسی بەختیاری دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد بە 14ی ماددە هۆشبەرەكان .

پۆلیسی سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ، هەردوو تۆمەتبار بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر بوون و یەكێك لە تۆمەتبارەكان هەوڵی ساخكردنەوەی بڕێك لەماددەی كریستاڵی داوە لە شاری سلێمانی .

له‌كۆتاييدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ، دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس زانیارییان پێگەیشت و فەرمانی دادوەر وەرگیرا توانرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیر بكرێن .

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز