شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

گفتوگۆکان دەستپێدەکەنەوە

 

هه‌فته‌ی داهاتوو لێژنه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان و كاروباری دارایی كۆده‌بنه‌وه‌

به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی شاندی هەرێم لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی بەغدا دەکات و دوو دۆسیە بابەتی سەرەکی سەردانەکە دەبن.

هەموو ئامادەکارییەکان تەواوبوون بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق و، بڕیارە لەو هەفتەیەدا سەردانی بەغدا بکەن و کێشەکانی نێوان هەردوولا تاوتوێ بکەن.

کارکردن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و رێککەوتنی نوێ بەردەوامە، هەردوولاش هه‌وڵی رێککەوتوونیان داوه‌.