هێزەكانی ئەمریكا و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوان دژبە داعش ئەنجام ده‌ده‌ن

ئۆپەراسیۆنە سەربازیەكە لە شاری موسڵ ئەنجام دەدرێت


بریاره‌ له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق  بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوان دژ بە شانە نووستوەكانی داعش ئەنجام بده‌ن .

به‌پێى راگه‌ینراوێكى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق، ئۆپەراسیۆنە سەربازیەكە لە نزیك فرۆكەخانەی قیتارە لە شاری موسڵ ئەنجام دەدرێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌دا كه‌ مه‌ترسی سەرلەنوێ دروستبوونەوە و ژیانەوەی رێكخراوی چەكداری داعش له‌ ئارادایه‌و لەوبارەیەوە ئه‌مه‌ریكاو چه‌ند ولاتێكى تریش هۆشداری دەدەن.