Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:42

قائیمقامی فەلوجە داوای لێبوردن لەخەڵکی هەرێمی کوردستان ده‌کات

بەهۆی هێرشكردنە سەر گەنجێكی كورد
کوردستان TV
#7
100%


هاووڵاتییه‌كی كورد به‌ ناوی هونه‌ر، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی فه‌للوجه‌ كردووه‌و هه‌ر له‌و شاره‌ش نیشته‌جێیه‌، و چێشتخایه‌كی له‌سه‌ر شه‌قامی 40 مه‌تری فه‌للوجه‌ كردۆته‌وه‌و به‌جلی كوردی كاره‌كانی به‌رێوه‌ ده‌بات و له‌چه‌ند رۆژی رابردوو چه‌ند كه‌سێك له‌و هاووڵاتییه‌ كورده‌یان داوه‌و داوایان لێكردووه‌ كه‌ چێشتخانه‌كه‌ی دابخات.

قائیمقامی شارۆچكەی فەلوجە داوای لێبوردنی لەخەڵكی هەرێمی كوردستان كرد بەهۆی هێرشكردنە سەر گەنجێكی كوردی نیشتەجێی ئەو شارۆچكەیە لەلایەن چەند كەسێكەوە.

ئەمڕۆ شەممە 17ی ئابی 2019 عیسا سایر قائیمقامی فەلوجە لەپەیامێكدا بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە: ئەوەی ڕوویداوە كە درەنگانێكی شەوی چوارشەممەی ڕابردوو، چەند كەسێكی سەرخۆش هێرشیانكردووەتە سەر خاوەنی چێشتخانەیەك كە خەڵكی هەرێمی كوردستانە.

ئاماژەی بەوەشداوە، رووداوەكە دوو رۆژ پێش ئێستا بووە و دەستدرێژیكارانیش نوێنەرایەتی خەڵكی فەلوجە ناكەن، بەتایبەت كە شارەكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی هەولێر باوەشی بۆ كردنەوە، ئەو كەسەش كە هاتە فەلوجە و خواردنگەی كردەوە پێشوازی لێكرا و حكومەتی خۆجێی رێوشوێنەكانی بۆ ئاسان كرد و رێگەی پێدا.

قائیمقامی فەلوجە ده‌ڵێت: ئەوەی ڕوویداوە گوزارشت لەڕەفتاری خەڵكی فەلوجە ناكات كە شارەكانی هەرێمی كوردستانی باوەشی بۆ كردونەتەوە بەتایبەت هەولێر.

هه‌ر له‌ په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه‌، بەناوی حكومەتی خۆجێی و خەڵكی فەلوجەوە داوای لێبوردن لە كەسوكارمان لە هەرێمی كوردستان دەكەین و شەو و رۆژ لەگەڵ خاوەنی چێشتخانەكەدا دەبم و لێپرسینەوەش لەگەڵ سەرجەم ئەو كەسانەدا دەكرێت كە دەستدرێژییان كردەسەری و دەستگیركراون و راپێچی دادگا دەكرێن، دووبارە داوای لێبوردن لە گەلەكەمان لە هەولێر و شارەكانی تری هەرێمی كوردستان دەكەین، كە هاوكارییان كردین لە مەینەتی و ئاوارەییدا.

جەختی لەوەشكردووە، خودی خۆی لێپرسینەوە لەو كەسانە دەكات كە هێرشەكەیان ئەنجامداوەو رێوشوێنی یاساییان لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.

پۆلیسی ئەنبار رایگه‌یاند: دوای گەیشتنی زانیارییەكانی تایبەت بەهێرشكردنە سەر ئەو گەنجە، دەستبەجێ لەلایەن تیمەكانیانەوە هێرشكاران دەستگیركراون و بەڵێنیش بە هونەر دراوە كە پارێزگاری لێبكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.