به‌وێنه‌ ... ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر گیان له‌ده‌ستدانى لێكه‌وته‌وه‌

هاتووچۆ باس له‌ڕووداوه‌كه‌ ده‌كات


فازل حاجی گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه‌ كاتژمێر 8:30 ى به‌یانى ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 17 ى 8 ى 2019  له‌شه‌قامی 120 مه‌تری  بەهۆی تیژرۆییەوە  ئۆتۆمبێلێكى بارهه‌ڵگ وه‌رگه‌ڕا


 راشیده‌گه‌ێنێت شۆفێری ئۆتۆمبێڵی بارهه‌ڵگره‌كه‌  خۆی کێشاوه‌ به‌  گادرێلەکانی شه‌قامه‌كه‌ و   دواتر وه‌رگه‌راوه‌ 


فازل حاجی گوته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌شڵێت  به‌هۆی ئه‌وه‌ى شوفێرەکە خۆی نەبه ستابۆوە بە پشتێنە بۆیە کەوتە ژێر بارهەڵگرەکەی  و بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ى گیان له‌ده‌ست بدات 

1111

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز