فڕۆکەکانی تورکیا  دەڤەری سیدەکانیان بۆردومان کرد

بەهۆی بۆردومانەکە ئاگر لە پوش و پاوانی گوندەکانی ئەو سنورە کەوتوتەوە

بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژە  فڕۆکە و هەلیکۆپتەرە  جەنگیەکانی سوپای تورکیا  بە بیانویی هەبونی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە بۆ چەندین جارە  سنوری گوندو چیاو کوێستانەکانی دەڤەری سیدەکان و خواکوڕک بۆردومان دەکەن .

دانیشتوانی گوندەکانی دەشتی هێرتی سیدەکان، بە کوردستان تیڤی یان ڕاگەیاند"شەوی ڕابردوو هەلی کۆپتەرەکانی تورکیا بۆ چەند جارێک بەرزایەکانی چیای زراراو گوندی سیران و دەروبەری خەلیفانیان بۆردومان کردو  بەهۆی بۆردومانەکەش ئاگر لە پوش وپاوانی گوندەکانی ئەو سنورە کەوتوتەوە .

هاوکات بەقسەی ڕەوەندی کوێستاکانی لۆلان هەر دوێنێ تۆپخانەکانی تورکیا لەچیایی شەکیو  بەچڕی گەلی مالەمەو خواکورکیان تۆپباران کرد .

هەرلەبەردەوامی بۆردومانەکان ئەمڕۆش  فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا  گوندی بێرکم یان بۆردومان کرد .

هەرچەندە بۆردومانەکان زیانی گیانی و مالیان نەبوو، بەلام ترس ودڵەڕاوکێ زۆری بۆ ڕەوەند وگوندنشینانی ناوچەکە دروست کردوە.