كه‌شناسی هه‌رێم: له‌سنوری هه‌ولێر و دهۆك ئه‌گه‌ری باران بارین هه‌یه‌

پله‌ى گه‌رمی به‌رز ده‌بێته‌وه‌ بۆ 51 پله‌ى سیلیزی

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشى كه‌ش و هه‌وا و پله‌كانى گه‌رمی 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانى هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه‌ 


به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 13 ى 8 ى 2019 ، ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان ساماڵ ده‌بێت ، پله‌ى گه‌رمی له‌پارێزگای هه‌ولێر 46 پله‌ ، له‌دهۆك 45 پله‌ ، سلێمانى 43 پله‌ ،  له‌پارێزگای كه‌ركوك 51 پله‌ سیلیزی ده‌بێت 

 كه‌شناسی هه‌رێم ده‌شڵێت ، له‌سنوری پارێزگاكانى هه‌ولێر و دهۆك ئه‌گه‌ری باران بارین هه‌یه‌ 

1

1

 

1

 

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز