ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هاوكاری پێشكه‌شی 100 خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت كرد
ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هاوكاری پێشكه‌شی 100 خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت له پرۆژه‌ی دڵخۆشی جه‌ژن كردبه‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به سپۆنسه‌ری كۆمپانیای GEG بۆ رێكلام و كۆمه‌ڵێك خێرخواز پڕۆژه‌ی دڵخۆشی جه‌ژنی راگه‌یاند و له‌م پڕۆژه‌یدا 100 خێزانی كه‌مده‌رامه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێداویستییه‌كانی ناوماڵیان پێشكه‌ش كرا.
له دووه‌مین رۆژی جه‌ژنی قورباندا ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هه‌ستا به پێشكه‌شكردنی ئه‌م هاوكارییانه كه پێكدێن له (به‌فرگر، ته‌باخ، موبه‌ریده، ته‌له‌فزیۆن، جلوبه‌رگ و پانكه و …هتد) به كۆمه‌لێك خێزانی كه‌مده‌رامه‌تی هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه.
پڕۆژه‌كه‌ش سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه و 100 خێزانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت تیایدا هاوكارییان پێشكه‌ش كرا كه له ناو شاری هه‌ولێر و شاری سۆران 25 خێزان سودمه‌ند بوون و له سلێمانی و ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و رانیه و هه‌ڵه‌بجه 45 خێزانی دیكه هاوكارییه‌كانیان پێشكه‌شكرا، هه‌روه‌ها له سنوری پارێزگای دهۆك، له ناو شاری دهۆك و زاخۆ و ئاكرێ 30 خێزان سودمه‌دن بوون.
شایه‌نی باسه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له بۆنه ئاینی و گشتییه‌كاندا پڕۆژه‌گه‌لی جیاواز بۆ هاوكاریكردنی كه‌مده‌رامه‌تان له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌بات و ساڵانه هاوكارییه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌و چینه.



- Log in to post comments