گەشتیارێكی زۆر روویان له‌ شوێنە گەشتیارەكانی سۆران كردووه‌

له‌ خوارووی عێراق هاتوون


گەشتیاری بیانی و ناوەڕاست و باشوری عیراق ڕوویان كردۆتە شوێنە گەشتیارەكانی سۆران و ڕەواندز.

لەگەڵ دەستپێكردنی جەژنی قورباندا گەشتیاری بیانی و ناوەڕاست و باشوری عیراق ڕوویان كردۆتە شوێنە گەشتیارەكانی سۆران و ڕەواندز كە پێ دەچێت لە چاوساڵانی ڕابردوو هاتنی گەشتیاران بۆ ئەم ناوچانە ڕۆژ بە ڕۆژ روو لەزیادبووندابێت.

لەیەكەم و دووه‌می رۆژی جەژنی قورباندا ژمارەیەكی زۆر گەشتیار بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش و دوور لەگەرمای هاوین روویان لەسەیرانگەی بێخاڵ و جوندیان و گه‌لی عه‌لی به‌گیان كردووه‌ لەسنووری قەزای رواندز.

گەشتوگوزاری سنوورەكەش ئاماژە بەوەدەكات بەر لەهاتنی جەژن ئامادەكارییان كردووە بۆ پێشوازیكردن لەگەشتیاران رایانگه‌یاندبوو لەرۆژانی داهاتووی جەژندا بەهەماهەنگی لەگەڵ تەواوی دەزگا ئەمنیەكان هەوڵەكانیان بۆ پاراستنی ژیانی گەشتیاران و رێنمایی كردنیان بەردەوام دەبێت.