نەرویج.. بەهۆی رووداوێکی تەقەکردن لەناو مزگەوتێک كه‌سێك برینداربوو

بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی نەرویج

پۆلیسی نەرویج رایگەیاند: لە ئه‌نجامی رووداوێکی تەقەکردن لەناو مزگەوتێک لە دەوروبەری شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج کەسێک برینداربوو. 

بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی نەرویج، كه‌سێك ته‌قه‌ی له‌ مزگه‌وتێك كردووه‌ و لە ئه‌نجامی رووداوەکەدا کەسێک برینداربووە و هاوکات کەسێکیش بەتۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە رووداوەکەوه‌ دەستگیرکراوە. 

دەزگاکانی راگەیاندنی نەرویج لە پێشنوێژی مزگەوتی عیرفان موشتاق-یان گواستووەتەوە كه‌ هێرشبەرەکە کەسێکی سپی پێست بووە و جلوبەرگی فەرمی لەبەردا بووە.