ژماره‌یه‌ك له‌وه‌رزشوانان به‌سه‌ر چیای نه‌مروود سه‌ركه‌وتن كه‌ 2 هه‌زار و 800 مه‌تر له‌ ئاستی رووی ده‌ریاوه‌ به‌رزه‌

سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و چیایه‌دا كه‌ دوو رۆژی خایاند


ئه‌ندامانی یانه‌ی وه‌رزش و سروشتی وادی به‌دلیس، به‌سه‌ر چیای نه‌مروود دا سه‌ركه‌وتن كه‌ دوو هه‌زار و 800 مه‌تر له‌ ئاستی رووی ده‌ریاوه‌ به‌رزه‌

سروشتدۆستان به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ ره‌وشی ئارامی ناوچه‌كه‌ كه‌ پاش ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ده‌ستهاتووه‌، گه‌شت بۆ سروشتی جوانی ناوچه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و، به‌ چالاكی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شاخدا سروشتی جوانی ناوچه‌كه‌ ده‌ناسێنن.

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا تیمێكی 30  كه‌سی كه‌ له‌ شاخه‌وان و سروشتدۆستان پێكهاتبوون به‌سه‌ر چیای نه‌مروود دا سه‌ركه‌وتن كه‌ دوو هه‌زار و 800  مه‌تر له‌ ئاستی رووی ده‌ریاوه‌ به‌رزه‌.

سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و چیایه‌دا كه‌ دوو رۆژی خایاند، سروشتدۆستان له‌ بناری ده‌ریاچه‌ی كراته‌ری نه‌مروود چادریان هه‌ڵدا و، كاته‌كانی به‌یانی زوو گه‌یشتنه‌ سه‌ر لووتكه‌ی چیاكه‌ و له‌وێوه‌ ته‌ماشای هه‌ڵاتنی خۆریان كرد.