رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت: ئه‌و فڕۆكه‌ ئه‌مریكییه‌ی له‌ عێراق كه‌وته‌ خواره‌وه‌ سیخوڕی و هه‌ڵگری رۆكێته‌

له‌ یه‌كێك گێڵگه‌كانی ناوچه‌ی ره‌زوانییه‌ له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا

رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ئه‌و فڕۆكه‌ ئه‌مریكییه‌ی له‌ ره‌زوانییه‌ كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌ ، هه‌ڵگری رۆكێته‌ و فڕۆكه‌یه‌كی سیخوڕیش بووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی گواستۆیه‌تییه‌وه‌ كه‌ ئه‌و فڕۆكه‌ ئه‌مریكییه‌ی له‌ یه‌كێك له‌گێڵگه‌كانی ناوچه‌ی ره‌زوانییه‌ له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌، فڕۆكه‌یه‌كی سیخوڕی و بێفڕۆكه‌وان بووه‌و هه‌ڵگری رۆكێتیشه‌.

دوێنێ وته‌بێژ به‌ناوی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند: فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی سه‌ر به‌هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی هونه‌ری كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌و دواتریش له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌ عێراقییه‌وه‌ به‌سه‌لامه‌تی گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار