چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەوەستێت

له‌ئاگادارییه‌كدا بۆ یانه‌كانى كوردستان


له‌ئاگادارییه‌كدا یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سەرجەم یانە بەشداربووەکانی چالاکی خۆی ئاگادار دەکاتەوە، بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز، لە رێکەوتی ۲۰۱۹/۸/۱۰ تا ۲۰۱۹/۸/۱٦ چالاکییەکانی دەوستێت و هیچ یارییەک ئەنجام نادرێت.

چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دوای جەژنی قوربان بەم شێوەیە دەبێت:

۱- خولی پلەیەکی تازەپێگەیشتووانی کوردستان ـ رۆژی هەینی ۲۰۱۹/۸/۱٦.

۲- خولی پلەیەکی لاوانی کوردستان ـ رۆژی دووشەممە ۲۰۱۹/۸/۱۹.

۳- خولی نایابی تازەپێگەیشتووانی کوردستان ـ رۆژی سێشەممە ۲۰۱۹/۸/۲۰.

٤- خولی پلەیەکی تازەپێگەیشتووانی کوردستان ـ رۆژی چوارشەممە ۲۰۱۹/۸/۲۱.