پێكهاته‌ى هه‌ردوو یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى و وێستام یونایتد بۆ یارییه‌كه‌ى ئه‌مرۆ له‌پریمه‌رلیگ
له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خولی ئینگلته‌را، كاتژمێر 2:30 خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه 10 ى 8 ى 2019 به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه ده‌بێته میوانی یانه‌ی وێستهام یونایتد‌و یاریه‌كه‌ش له یاریگای ئۆڵۆمپی له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنه‌ری مان سیتی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا دێڤید سیلڤای هاونیشتیمانیه‌كه‌ی ده‌بێته كاپتنی سیتیزێنز، ئه‌ویش له شوێنی ڤینسینت كۆمپانێی به‌لجیكی كه له كۆتایی وه‌رزی ڕابردوو ڕیزی یانه‌كه‌ی جێهێشت و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئه‌نده‌رله‌ختی به‌لجیكیه‌وه كرد، گواردیۆلا ئاشكراشی كرد كه ڕیاز موحریزی جه‌زائیری له نه‌خۆشیه‌كه‌ی چاك بۆته‌وه‌و بۆ یاریكردن ئاماده‌یه‌و ده‌توانێت به‌شداری له م یاریه بكات، به‌ڵام جواو كانسیلۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نها دوو ڕۆژه په‌یوه‌ندی به تیپه‌كه كردووه، ناتوانێت به‌شداری له یاری به‌رامبه‌ر وێستهام بكات، ڕاهێنه‌ره ئیسپانیه‌كه نیگه‌رانی خۆشی له پێكانی سه‌ختی لیرۆی سانێی ئه‌ڵمانی ده‌ربڕی و گوتی، سانێ به‌هۆی پێكان بۆ ماوه‌ی شه‌ش تا حه‌وت مانگ له تیپه‌كه‌مان داده‌بڕێ و هیوادارم له مانگی شوبات یان ئاداری ساڵی داهاتوو بگه‌ڕێته‌وه یاریگاكان، له‌باره‌ی ده‌نگۆی ڕۆیشتنی یاریزانه‌كه‌ش له ڕیزی مان سیتی، گواردیۆلا ڕوونی كرده‌وه كه سانێ هیچ كاتێك لای ئه‌و باسی جێهێشتنی مانچسته‌رسیتی نه‌كردووه
پێگه‌ى وه‌رزشى هۆسكۆردی جیهانى پێكهاته‌ى هه‌ردوو یانه به‌م شێوه‌یه بڵاوكرده‌وه :

- Log in to post comments